AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٥ ٠٨:١٤

پارێزگاری كەركووك:

هێزەكانی پێشمەرگە سێ بیرە نەوتی کەرکووکی داگیر کردووە

هێزەكانی پێشمەرگە سێ بیرە نەوتی کەرکووکی داگیر کردووە

پارێزگاری كەركووك بەوەکالەت ڕایدەگەیەنێت کە "چەند هەفتەیەكە هێزەكانی پێشمەرگە لەگەڵ كۆمپانیای كار دەستیان گرتوە بەسەر سێ بیرە نەوتداو دەستیان كردوە بەكاركردن تیایدا".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاکان جبووری لەڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە ئاماژەی بەوەدا "چەند هەفتەیەكە هێزەكانی پێشمەرگە لەگەڵ كۆمپانیای كار دەستیان گرتوە بەسەر سێ بیرە نەوتداو دەستیان كردوە بەكاركردن تیایدا و بەستنەوەی هێڵی نەوت پێیانەوە لەنزیك گوندی لهێبان كە دەكەوێتە سنوری پارێزگای كەركووك".

پارێزگاری كەركووك بەوەکالەت باسی لەوەشکردووە "بەڕێوەبەری نەوتی باكوور پشتڕاستی كردۆتەوە بەر لە چەند هەفتەیەك دەست بەسەر ئەو بیرە نەوتانەدا گیراوەو بەنیازن دەست بەسەر بیرە نەوتی دیكەشدا بگرن".

هەر بە قسەی ڕاکان جبووری "بەڕێوەبەری نەوتی باكور پێشی وتوە كە پێشمەرگە رێگەیان نەداوە كارمەندانی كۆمپانیاكەیان و هێزە ئەمنییەكانی فیدراڵ بچنە ناوچەی بیرەكان كە سەر بە پارێزگای كەركووكە".

پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت "داوای لە حكومەتی عێراق و وەزارەتی نەوت كردوە تیمێكی بنێرن بۆ لێكۆڵینەوەو بینینی ئەو بیرانە كە بۆریان لێبەستراوە بەمەبەستی دەرهێنانی نەوت و بەكارهێنانی لەلایەن كۆمپانیای كار".

News ID 42278

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha